کوردستان میدیا

دووشەممه 28ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچونی ڕێورەسمی ٢٨ ەمین ساڵوەگەری شەهید کرانی دکتور قاسملو و هاوڕێانی لە گۆرستانی پیرلاشێز

18:00 - 24 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بە بۆنەی پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ ڕیبەری شەهید دوکتور عبدالرحمان قاسملوو و هاورێ کاک عبداللە قادری ئازەر رێورەسمێکی شکۆدار لە گۆرستانی پیر لاشێز بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٧ زائینی بەرانبەر لە گەڵ ٢٢ پوشپەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بە بۆنەی پەیمان نوێکردنەوە و رێزگرتن لە یادی ڕێبەرانی شەهید دوکتور قاسملوو و کاک عبداللە قادری ئازەر، رێورەسمێکی بەشکۆ بە بەشداری دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە دەرەوەی وڵات و کۆمیتەکانی فەرانسە و بێلژیک و ڕێكخراو و کەسایەتییە سیاسییە کورد و ئێرانییەکان لە گۆرستانی پیرلاشێز لە پاریسی پێتەختی فەرانسە بەڕێوەچوو.

ڕیورەسمەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕیز گرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا عەلی ئەشرەف مورادی ئەندامی ڕێبەری حیزب وتارێکی بە کوردی و دواتریش بە فارسی لە سەر تایبەتمەندییەکانی دکتور قاسملوو پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە رڕێژەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەدا پەرویز جەباری پەیامی کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد کە تێیدا داوای دووبارەی وەگەڕخستنەوەی کەیسی تێرۆرکرانی دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەست دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش کرد.

دواتر بەها ئیبراهیمی پەیامی کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی خوێندەوە کە تێیدا ئاماژە بەو تایبەتمەندیەی دوکتور قاسملو کرابوو کە دەگمەنن ئەو ڕیبەرانەی کە پاش خۆیان ئەندێشەیان وەکوو ڕێباز بە زیندوویی دەمێنێتەوە کە کاک دوکتور بە یەکێک لەو دەگمەن کەسایەتیانە دێتە ئەژمار.

ئەم ڕێورەسمە بە خوێندنەوەی دوو سرودی شۆرشگێرانە لە لایەن کۆڕی سرودی کۆمیتەی بێلژیکەوە کۆتایی پێهات.

شایانی باسە کە چەندین تاجە گوڵینە لە لایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە سەر مەزاری شەهیدانی ڤییەن دانرا.

پاشان بەشداربووان سەردانی مەزاری شەهیدانی میکۆنۆسیان کرد و بە دانانی تاجە گوڵینە لە سەر گۆڕی شەهیدان دوکتور سادق شەرەفکەندی و کاک فەتاح عەبدولی و کاک هومایون ئەردەڵان پەیمانیان لە گەڵ ڕیبازی شەهیدان نوێ کردوە.