کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی تیشک تی ڤی

23:07 - 31 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەرەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی تیشک تی‌ڤی‌دا سمینارێکی بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی لەژێر ناوی تیشک تی‌ڤی و رۆڵی لە راگەیاندنی کوردیدا، بە بەشداریی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکرات، بۆ هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا رەحیم سۆرخی مامۆستای زانکۆ و فەرهاد ئەرشەدی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات بەڕێوەبرد.
سەرەتا بەڕێز رەحیم سۆرخی ئاماژەی بە دامەزرانی تیشک تی ڤی وەک میدیایەکی کوردی و پێویستی لێکولینەوە سەبارەت بە کارکردی ئەو دەزگایە لە ماوەیەکی زەمەنیی دیاریکراودا کرد تاکوو بتوانرێت بە ئەزموون وەرگرتن، پێشکەوتنی بەرچاو لە داهاتوودا مسۆگەر بکات، پاشان بەڕێز فەرهاد ئەرشەدی سەبارەت بە مودیریەتی راگەیاندن و تیشک وەکوو نموونە باسێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لە کۆتایی باسەکەدا بەشدارانی سمینار کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستەی کۆڕگێران کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وڵام درانەوە.