کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی كولتورە جۆراوجۆرەکان لەشاری رانیە

15:32 - 6 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی كولتورە جۆراوجۆرەکان بە بەشداریی ئەدیبان و گرووپە موزیكەكانی هەر چوار بەشی كوردستان لەشاری رانیە دەستی پێكرد.
سێهەمین فێستیڤاڵی كولتورە جۆراوجۆرەکان بە بەشداری هونەرمەندانی هەر چوار بەشی كوردستان، میوانانی بیانی و لایەنگرانی هونەر لەشاری رانیە، رێكەوتی ٥‌ی خەرمانان دەستی پێكرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن سەنتەری رایەڵ كە ناوندێكی فەرهەنگی ـ رۆشنبیرییە بەڕێوە دەچێت.
گرووپی موزیكی ژیوار لە سنە بە سەرپەرستی ژیوار شێخولئیسلامی و گرووپی \'\'ژێ\'\'ی مەهاباد لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارن.