کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی سێمینارێکی سیاسی بۆ مەسعوود تەک

20:17 - 29 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: سێمینارێکی سیاسی سیاسی بۆ مەسعوود تەک سەرۆکی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە وڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری لۆزان لە وڵاتی سویس سێمینارێکی سیاسی بۆ مەسعوود تەک سەرۆکی پارتی سوسیالیستی کوردستان بەڕێوە چوو.

مەسعوود تەک لە سەرەتای قسەکانی بە وردی باسی لە دۆخی باشووری کوردستان و ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کەرکووک کرد، ناوبراو لەو پێوەندیەدا ئاماژەی به ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و ڕووداوی ھێرش کردنە سەر کەرکووک کرد، ناوبراو وتی، ھێرشی سەر کەرکووک لە لایەن حەشدی شەعبی و بە ھاوکاری سپای پاسدارانی ڕێژیم بووە و ڕەخنەی لە بێ دەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بە تایبەت ئامریکا گرت.

ناوبراو ھەر لەو پێوەندەیدا گوتی کە پرسی ڕێفراندۆم پرسێکی یاسایی و مافی خەلکی کوردستان بووە وەک ھەنگاوێکی بەھێز لە مێژووی کورددا تومار دەکرێیت.

بەشێکی دیکە وتارەکەی مەسعوود تەک تەرخان کرابوو بۆ دۆخی رۆژھەڵاتی کوردستان و سیاسەت و ھەڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە.

ناوبراو وتی کە ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران و سپای پاسداران ڕۆڵێکی تێکدەرانە بووە لە باشووری کوردستان و ساڵانێکە کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسانی باشووری لەمەڕ دەستێوردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردبووە، بەڵام بەداخەوە ئەم داواکاری و ئاگادارکردنەوەیەی بەرپرسانی باشوور لە لایەن حیزبی دێموکرات بە ھێند وەرنەگیرا.

ناوبراو وتی زۆر لە مێژە ھەموان ھاوار دەکەن کە سەری مارەکە ڕێژیمی ئێرانە و تا ئەو ڕێژیمە بمێنیت ناوچەکە و جیھان ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

لەو سێمینارەدا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکرات ـ سویس بە سەرپەرەستیی حەمید چووپانی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات و حەمید خالقپەسەند و حوسەین عوزەیری ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشداریان لەو سێمینارەدا کرد.