کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کرایەوە

14:29 - 6 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاو کردەوە.

٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٢ ساڵ بەسەر دیاریکرانی ٢٦ی سەماوەز وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لەو گیانفیدایی و خەباتە دەگرن کە پێشمەرگەکانی کوردستان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان کردوویانە و دەیکەن.

شایانی باسە کە لە پلینۆمی دووهەمی كۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانی ١٥تا ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٣ی هەتاوی، ڕۆژی٢٦ی سەرماوەز وەكوو ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.

وێنە و تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە زمانی کوردی و بە زاراوەکانی سۆرانی، هەورامی، کەلهۆڕی، کرمانجی و هەروەها زمانی فارسی بڵاو کراوەتەوە.