کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیپی مووزیكی دیلان لە كانەدا كۆنسێرتێكی بەڕێوە برد

14:42 - 9 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: تیپی مووزیكی دیلان بە سەرپەرستیی شەهریار جەمشیدی لە فێستیڤاڵێكدا كەلە وڵاتی كانەدا بەڕێوەچوو، بەشداریی كرد و كۆنسێرتێكی بەڕێوەبرد.

ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە دوو ساڵ جارێك لەشاری تورێنتۆ بەڕێوە دەچێت و تیپی موزیكی دیلان ئەم ساڵ لەوێدا هونەرنماییان كرد.

شەهریار جەمشیدی، چەندین كۆنسێرتی لەئێران سازكردووە و چەند جارێكیش بەمەبەستی بەڕێوە بردنی كۆڕ سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

ئەو هونەرمەندە كوردە لەشاری كرماشان لەدایك بووە و هەنووكە سەرپەرستی تیپی دیلانە و لەوڵاتی كانەدا ژیان بەسەر دەبات.