کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبی \"بیرۆكەكانی قاسملوو لەبارەی دێمۆكراسی بۆ ئێرانی فرەنەتەوە\" وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

23:27 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی بڵاوكراوەكانی یەكیەتی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كتێبی بیرۆكەكانی قاسملوو لەبارەی دێمۆكراسی بۆ ئێرانی فرەنەتەوەی بەزمانی فارسی چاپ و بڵاو كردەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كتێبی بیرۆكەكانی قاسملوو لەبارەی دێمۆكراسی بۆ ئێرانی فرەنەتەوە لەلایەن عەلی مونەزەمی بە زمانی ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠١١دا نووسراوە و لەلایەن كەیهان یووسفیەوە كراوە بە زمانی فارسی.
ئەو كتێبە لە ١٦٨ لاپەڕە پێكهاتووە و ناوەڕۆكەكەی باس لەبیر و تێ‌‌هزرینەكانی د.قاسملوو لەپێوەندیی دێمۆكراسی دەكات.
كتێبی بیرۆكەكانی قاسملوو لەبارەی دێمۆكراسی بۆ ئێرانی فرەنەتەوە لەلایەن كۆمیتەی بڵاوكراوەكانی یەكیەتی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.