کوردستان میدیا

یەکشەممە 28ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە پارلەمانی دانمارك بەڕێوەچوو

13:23 - 13 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە بەشداری ھێز و لایەنە  كوردستانییەكان و ڕەوەندی كورد لە وڵاتی دانمارك بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەكشەممە، ڕێكەوتی ١١ی خاکەلێوە، ڕیورەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە بەشداری شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی ''حاتەم جەھانگیری'' و ژمارەیەكی زۆر لە ھێزە كوردستانیەكان و ڕەڤەندی كورد لە وڵاتی دانمارك و ژمارەیەك پارلەمانتار و كەسایەتیی سیاسی، لە یەكێك لە ھۆڵەكانی پارلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب ''دەستی پێكرد.

 پاشان لە لایەن ''یێڵدز ئاكدۆغان'' پارلەمانتاری كورد لە حیزبی سۆسیال دێموكرات پەیامێك پێشكەش كرا.

ئاكدۆغان، لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نەورۆز لە ھەموو ئەو گەل و نەتەوانەی كە نەورۆز بەرز ڕادەگرن، ھیوای خواست كە نەورۆز بۆ نەتەوەی كورد ببێت بە جێژنی ئازادی و سەربەستی .

دواتر لەم ڕیوەڕەسمەدا چەند پارچە شێعرێكی كوردی پێشكەش كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو ڕێورەسمەدا  پەیامی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان لە وڵاتی دانمارك لە لایەن ''عەدنان ئاغاجان'' سەرۆكی ئەو كۆمەڵەیە بە زمانی دانماركی خوێندرایەوە.