کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو

15:36 - 1 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ بە بۆنەی ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزگرتن لە ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

لە بڕگەی یەکەمدا پەیامی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە:
ـ پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
لە درێژەی بڕگەی یەکەمدا سپاسی ئەو حیزب و لایەنانە کرا کە بروسکەی پیرۆزباییان ناردبوو یان چەپکە گوڵیان پێشکەش کردبوو کە بریتی بوون لەم حیزب و لایەنانە:
ـ یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان (باکوور)
ـ پارتی سەربەستیی کوردستان
ـ پارتی ئازادیی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی سەربەستی کوردستان

لە بڕگەی دووهەمی ئەو ڕێوڕەسمەدا چەند گۆرانی بە دەنگی هونەرمەندان میکاییل، شێرکۆ مەریوانی و مووسا مەریوانی و تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ پێشکەش کرا.