کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی زیندان بۆ هاووڵاتییه‌کی کورد بـڕایه‌وه‌

07:15 - 17 خاکەلێوه 2712

ک/مـــــــــــــیدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ئه‌میر ئاوای بۆکان، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌هاباده‌وه‌ حوکمی 8 مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی بۆکانی به‌ ناوی جه‌عفه‌ر ئازه‌رنووش، به‌ تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مه‌هاباده‌وه‌ حوکمی 8 مانگ زیندانی بۆ بـڕایه‌وه.

ناوبراو ساڵی رابردووش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم له‌ بۆکان ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کرابوو.

جه‌عفه‌ر ئازه‌رنووش، ئێستا ماوه‌ی زیندانییه‌کی له‌ زیندانی ناوه‌ندیی مه‌هاباد تێپه‌ڕ ده‌کات.