کوردستان میدیا

سێشەممه 23ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی دانمارکدا كۆبوونەوەیەكیان بەڕێوەبرد

11:03 - 2 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: كۆبوونەوەیەكی ھێزە كوردستانییەكان بە بەشداریی جێگری دەزگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارکدا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەكشەممە، ٣١ی خەرمانان، بە بەشداریی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان و بە مەبەستی  بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان حیزبی دێموكرات و هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێداگری لەسەر پشتیوانی و هاوهەڵوێستی و یەكگرتوویی نێوماڵی كورد، كۆبوونەوەیەک لە وڵاتی دانمارکدا بەڕێوەچوو.

لە بەشێک لەو كوبوونەوەیەدا، "دارا  ناتق"، جێگری دەزگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە هەلومەرجی ئێستای كوردستان لە هەر چوارپارچە بەگشتی و لە ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، هەروەها هەڵوێستی حیزبی دێموكرات لەمەڕ پشتیوانی لە بزووتنەوەی گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان، بەبێ دەستێوەردان لە كاروباری یەكتردا، چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان كرد.

دواتر نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان، سەرنج و تێبینییەكانیان لەسەر كوردستان بەگشتی و حیزبی دێموكرات بەتایبەتی، دەربڕی.

لە كوتایی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان پێداگرییان لەسەر یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان كردەوە.