کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لە نۆروێژ بەڕێوە چوو

14:37 - 20 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، لە وڵاتی نۆروێژ خۆپیشاندانێک بە دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە سەر داوای کۆمیتەی بەڕێوبەریی خۆپیشاندان کە لە کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردی و ئێرانی پێک هاتبوون، خۆپیشاندانێکی بەرینیان بۆ پشتیوانیی لە خەبات و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.

لە سەرەتا ئاپۆرای جەماوەر لە بەر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ کۆ بوونەوە، پاش نیو کاتژمێر خوێندنەوەی بەیاننامە و دروشم دان بە زمانەکانی فارسی، کوردی و نۆروێژی، بە خۆپیشاندان بە نیو شەقامەکانی ئۆسلۆ بەرەو باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران وە ڕێ کەوتن.

لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران، سەدان کەس لە ئامادەبووان، کە لە چالاکانی کورد، فارس و بەلووچ پێک هاتبوون بە دروشم دان و خوێندنەوەی پەیام و بەیاننامە تا کاتژمێر ١٥ درێژەیان بە کۆبوونەوەکە دا، ئەو لایەنانەی خۆپیشاندانەکەیان ڕێک خستبوو بریتی بوون لە:

ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ هاورێیانی پێشوو
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
ـ ڕێکخراوی یاریی کورد
ـ ئیتحادی فدائیانی خەڵکی ئێران
ـ حیزبی مەردومی بەلووچستان