کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەباتگێڕانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

21:17 - 12 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شاریبۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتووبە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێکوشەرانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغیی بەرەوپیری ئەو ڕۆژە میژوویەوە چوون و ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.

بۆکان

وەفادارانی ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد: کوچەی مخابەرات، پشت زیندان، کوچەی قەپان، کوچەی پشت پایگای بەسیج، فەلەکەی مادەر شەقامی باغی قازی و ڕووبەڕووی حەوزه گەوره تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە و ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزدا کە ناسراوە بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی کوردستان دەگرن.

12751.jpg

12753.jpg