کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی گۆتە لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەخشرایە دەرهێنەرێکی سنەیی

20:02 - 1 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: جەلال ساعید پەنا، فیلمسازی کوردی خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی گۆتەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکی بردەوە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کورتە فیلمی \'\'رەش و سپی\'\' لە دەرهێنانی \'\'جەلال ساعید پەنا\'\' خەڵاتی نێودەوڵەتیی دامەزراوەی \'\'گۆتەی ئاڵمانی\'\'ی بەدەست هێنا.
ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییە بۆ باشترین دەرهێنەری کورتە فیلم لە دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.
کورتە فیلمی \'\'رەش و سپی\'\' لە نوێترین بەرهەمەکانی ئەو دەرهێنەرە کوردەیە.
دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە ئامادە بوونی ژمارەیەک دەرهێنەری وڵاتانی جۆراوجۆر لە بەشە رکابەری و ناڕکابەرییەکان لە ساڵۆنی کۆنگرەی زانینگەی دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.