کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی خەرمانان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی مەریوان لەگەڵ شەهیدانی ژینگە پەیمان نوێ دەکەنەوە

14:00 - 3 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی بەئەمەگی مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگە و نوێکردنەوەی پەیمان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ژینگە کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی بەئەمەگی مەریوان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدانی ژینگەدا، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵات لەسەر گڵکۆکەیان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدان "شەریف باجوەر" و "ئومید کۆنەپۆشیـ"ـیە کە بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانیی خۆیاندا، کەوتنە داوی ئاگری ڕق و قینی دوژمنانی ژینگە و بەداخەوە شەهید بوون.