کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان لە پرسە و سەرەخۆشی شەهیدانی ڕاسان‌دا بەشداری دەکەن

17:55 - 28 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: سەرەڕای هەڕەشەی بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران خەڵكی تێکۆشەری کوردستان لە پرسە وسەرەخۆشی شەهیدانی ڕاسان‌دا بەشداری دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوای ئەوەیکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حیزبی دێموکرات هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی ڕاگەیاند، خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردۆتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند خەڵکی گوندی تەوریوەر سەردانی بنەماڵەی شەهیدان مەهدی شێخی و ئەفشار سوورە بوومە کردووە و پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بە دەست ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە خەڵکێکی بەرچاو لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیی ئەو شەهیدانەدا بەشدارییان کردووە.