کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ديارييه‌كى زور چووكه له قووڵايى دڵمەوه بو سەروان چەكو له ڕۆژى باوك دا

19:54 - 5 پووشپەڕ 2716

ئاریاکۆ ڕەحیمی

كوردستان، شوێنی ژیانم، ئه‌و شوێنه‌ی له‌ من حه‌رام كراوه‌ بۆ ژیان، به‌ڵام نیشته ‌ژیانی وه‌كوو چیا بڵند و سه‌ربه‌رزهكانى قه‌ندیل له‌ پشتمانن.
ئه‌وساڵ ده‌مهه‌ویست زور شیاوتر له‌ جاران ڕوژی بابت لێ پیروزبایی بكه‌م. بابه‌ گیان ئاخر چه‌ند ڕۆژ هه‌یه،‌ به‌رزتر له‌ ڕۆژێك وه‌كوو ئه‌م ڕۆژه؟!
بابه‌ گیان، به‌شێك له‌ هاوسه‌نگه‌رانت دوای به‌ڵێن دوپات كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵت، ڕوویان له‌ تۆ كرد.

هاتن بۆ لات تا‌ مژده‌ی نزیكتر بوونه‌وه‌مان به‌ ئازادی پێ بده‌ن. بابه‌ گیان برینێكى زور قووڵه‌، چارەى ئاسان نیه‌، به‌ڵام نه‌مانی دوژمن له‌ سه‌ر ڕێگا و گه‌یشتنمان به‌ ئاوات، ئه‌سرینی خه‌یاڵی تۆم بو دێنێ.

پێمان ده‌ڵێ: نا، ڕێبازی ئه‌و قه‌ت وون نابێ.

بابه‌ گیان خوزگه‌ به‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش بوونه‌ مێوانت.

بابه‌ گیان، سه‌روان چه‌كۆ، خۆشه‌ویستی هه‌مووان، چاوه‌ڕوانم، هێشتاش چاوهڕوانتم، به‌ڵام به‌هێزتر له‌ جاران، وه‌رە به‌رزتر له‌ جاران.

ئه‌وڕۆ یادی ئاخرین ماڵ ئاواییمان له‌ یه‌كتر بیرم هاته‌وه‌، چه‌ند به‌سۆز بوو قسه‌كانت، چه‌ند دڵڕفێن بوون وشه‌كانت، چه‌ند هیوا به‌خش بوون و ئارام كه‌ره‌وه‌ی دڵی من بوون.

بابه‌ گیان، ئه‌من و ئه‌وین و دڵنیا و هه‌ناره‌كان و ڕوڵه‌ی شه‌هیدانی دیكه‌ش، ڕێبازتان له‌به‌ر چاومانه‌ و دڵمان ئۆقره‌ی ئازادی زیاتر ته‌نیوه‌. دڵمان هه‌مێشه‌ لێ ده‌دات بۆ بینینەوەی خه‌نده‌كانی سه‌ر لێوى ئێوه‌. ئێمه‌ ڕوڵه‌ی ئێوه‌ین. بێ‌شك ڕێبازتان قه‌ت وون نابێ تا گه‌یشتن به‌ ئامانج.

سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان.

بژی ڕۆڵه‌ به‌جه‌رگ و تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان

بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە