کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داسه‌پاندنی سزای زیندان بۆ هاووڵاتییه‌کی سه‌قزی

21:06 - 15 رەزبەر 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی سه‌قز به‌تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی ئوپۆزسیۆنی رێژیم، سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی سه‌قز به‌ناوی حه‌سه‌ن فاتمی به‌تۆمه‌تی چالاکیی ته‌بلیغی له‌ دژی رێژیم و هاوکاریی حیزبه‌ ئوپۆزسیۆنه‌کان، له‌لایه‌ن دادگای ئیقلابی سه‌قزه‌وه‌ سزای ٣ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و سزایه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه‌وه‌ په‌سند کراوه.
فاتمی له‌لایه‌ن لاقه‌وه، که‌م ئه‌ندامه‌ و له‌ زیندانی ناوه‌ندیی سه‌قز ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی تێپه‌ڕ ده‌کات.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن فاتمی ساڵی رابردووش به‌تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کرابوو.