کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێمۆکرات کوچی دوایی کرد

23:48 - 17 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: دایە زولەیخا مەحموود کاکی دایکی دو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە زولەیخا مەحموود کاکی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە گوندی لەجـی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە هۆی پیری لە تەمەنی ۸۰ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

دایە زولەیخا دایکی شەهیدان یونس و یوسف پیر زاد بوو.

بنەماڵەی پیرزاد و دایه زولەیخا بنەماڵەێکی شۆڕشگێر و ناسراوی ناوچەکەن و تەرمی ناو براو لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک ئەسپردە کرا.

شەهید یوسف پیرزاد خەڵکی گوندی لەجـی مەهاباد لە شەڕیکی قارەمانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لە شاروێران لە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٦٣ی هەتاوی شەهید بوو .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خوی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.