کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

14:35 - 29 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: \'\'ئامینە ڕۆستەمی دایکی شەهید کەریم ئارامش، ناسراو بە کەریم عەلی‌فەرامەرز لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤، ئامینە ڕۆستەمی دایکی شەهید کەریم ئارمش شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

شەهید کەریم ئارامش، ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی، لە گوندی عەسکەرئاوا سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە، ئەو فەرماندە لکەی هێزی پێشمەرگە، لە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٦٠ی هەتاوی‏دا، لە شەڕیکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لە حوسێن مامە شەهید بوو.

تەرمی دایە ئامینە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری بۆکان و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە ئامینە و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.