کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سەقز کۆچی دوایی کرد

14:48 - 21 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: دایه \'\'مریەم مورادی دایکی شەهید ئیسماعیل نمکی لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٤، مریەم مورادی دایکی شەهید ئیسماعیل نمکی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

شەهید ئیسماعیل نمەكی پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە ساڵی ١٣٥٦، لەئاوایی دارلوو سەر بە شاری سەقز لە دایك بوو و لە ڕێكەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاویی‏دا، لە كوردستانی باشوور، لە ڕێگای دووكان تیرۆر كرا و لە باینجانە بە خاک سپێردرا.

دایه مریەم یەکێک لە دایکانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و تەرمی دایە مریەم لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری سەقز و بۆکان و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی دایە مریەم و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.