کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی ئەندامێکی پێشووی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لە شاری ئورمیە کۆچی دوایی کرد

16:51 - 6 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: دایە نیشان، دایکی شەهید عەلی کاشفپوور، ئەندامی پێشووی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ هەتاوی، دایە نیشان، دایکی شەهید عەلی کاشفپوور ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٩٠ ساڵی‏دا، لە شاری ورمێ بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

13482.jpg
دایە نیشان یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕانە بوو کە بە هۆی بەرگری لە ئامانجەکانی نەتەوەی کورد لە ماوەی ژیانی‏دا، زۆری ئەزیەت چێشت.

شەهید عەلی لە شاری قۆنیە لە تورکیە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی، لە لایەن ڕێژیمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

دایە نیشان دوای تیرۆری کوڕەکەی، بەرە و وڵاتی هۆلەند کۆچی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری دایە نیشان دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.