کوردستان میدیا

پێنجشەممه 28ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دولار سنووری ٤ هەزار تمەنی تێپەڕاند

14:54 - 17 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: دوای مشتومڕەکانی نێوان ئێران و ئامریکا دولار هەڵکشانی بە خۆیەوە بینی و لە ٤ هەزار تمەن تێپەڕی.

دوای هەڵکشانی نرخی دولار لە ٦ مانگەی ئەو ساڵدا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دولار لە بازاڕی تاران لە ٤ هەزار تمەن تێپەڕی و وادەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانی لە مەڕ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دولار وە درۆ خستەوە.

هەڵکشانی نرخی دولار لە لایەن کارناسە ئابوورییەکان چاوەڕوان کرابوو و وتبوویان، دولار لە ٥ هەزار تمەنیش تێدەپەڕێت. بە وتەی ئەو کارناسانە ئەو کۆنتڕۆڵ کردنەی نرخی دولار پێش هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی لە ئێراندا، پەیوەندی بە گەشەی ئابوورییەوە نەبوو و بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بارگرژییە دەرونییەکانی ئێران بووە.

مەهدی ڕیاحی‌فەڕ، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی بیمەی ئێران، لە کەسانێک بوو کە ئەو هەڵکشانەی نرخی دولاری چاوەڕوان کردبوو و وتبووی: پوڵی ئێران چونکە بێ‌پشتیوانە لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخەکەی ٢٠ لەسەدتر دادەبەزێت و ئەوەندی دیکەش بێ‌بایەخ دەبێت.

بەڵام ناوەڕۆکی بابەتەکە، هەڕەشەکانی ئامریکا و هاتنە دەری لە بەرجامە کە شوێندانەریی لە سەر کەرتی ئابووریی ڕێژیمی ئێران داناوە و دولاریش کە پەیوەندی راستەوخۆی بە ئابووریی ئێرانەوە هەیە و هەڵکشانی دولار یانی ئیفلیج بوونی زیاتری ئابووریی ئێران.

بەرپرسانی ئێرانی یەک لەوان وەلیوڵڵا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، وتبووی: نرخی دولاری لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ٣٨٠٠ تمەن کەمتر دەبێت، بەڵام هاوکێشە ئابوورییەکان شتێک نییە کە هەروا بە سەریدا باز ببەیت و بتوانی بە وادە و بەڵێنی درۆ چارەسەری بکەیت.