کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو بەرهەمی سینەماكارانی كورد، خەڵاتی نێودەوڵەتیان لەوڵاتی \"پرتغال\" بەدەستهێنا

15:54 - 4 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوو كورتە فیلمی سینەمایی سینەماكارانی كورد خەڵاتەكانی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پۆرتۆ لە وڵاتی پورتغاڵیان بەدەستهێنا.
كورتە فیلمەكانی وڵاتی هیچ كەس لە دەرهێنانی بابەك ئەمینی و مرۆڤەكان لەدەرهێنانی ماشەڵڵا محەممەدی لە میانەی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی پۆرتۆ لە وڵاتی پورتغاڵ چوونە سەر پەردەی سینەما و خەڵاتی سەرەكییان پێ بەخشرا.


ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی پۆرتۆ كورتە فیلمی چیرۆكی، ئەنیمەیشێن، بەڵگەیی و ڤیدیۆ كلیپ نمایش كرا .
لەو خولەی فێستیڤاڵەكەدا بەشێكی تایبەت بۆ ناساندنی سینەماكارانی ئێرانی لە بواری كورتە فیلم تەرخان كرا بوو كە بە رێژەی نۆ فیلم بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران بەشدارییان تێدا كرد و لەم نێوەندەدا چوار فیلم لە بەرهەمەكانی سینەماكارانی ئێرانی خەڵاتیان پێبەخشرا و رێزیان لێنرا.

خەڵاتی سەرەكیی باشترین فیلمی ئەو خولەی فێستیڤاڵەكە بە سینەماكاری كورد بابەك ئەمینی بۆ كورتە فیلمی وڵاتی هیچ كەس درا.

كورتە فیلمی مرۆڤەكان لە دەرهێنانی ماشەڵڵا محەمەدیش دیپلۆمای شانازیی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی پۆرتۆی بەدەست هێنا.