کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتی لە شاری بانە دەسبەسەر کران

00:36 - 11 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی سەقزی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بەهمەن ئەردەڵان و یووسف عەبدولی خەڵکی گوندی ئاخکەندی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بانە دەسبەسەر کراون.
لە درێژەی ئەو راپۆرتدا هاتووە، بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، وێڕای پژڕاست کردنەوە دەسبەسەر کرانی رۆڵەکانیان، رایانگەیاندووە، پاش سەردان لە چەندین ناوەندی ئەمنیەتیی ناوچەکە، روون بووەوە کە لەلایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتی شارە بانەوە دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگا ئەمنیەتی ــ نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە رانەگەیەنراوە.
بەپێی سەرچاوەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر، وەک چالاکی سیاسی و فەرهەنگی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.