کوردستان میدیا

چوارشەممه 24ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، بوونە قوربانی

16:33 - 31 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆدا دایە بەر دەسڕێژیی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بەتوندی بریندار بوو.

شەوی شەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆدا، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران.

لەم تەقەکردنەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداراندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕێبوار عومەرزادە"، تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی "عێزەت"، خەڵکی گوندی "پووشاوێ"، گیانی خۆی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی "ڕەسووڵ گوران"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، بەتوندی بریندار بوو.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم گرووپە لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.

تەرمی "ڕێبوار عومەرزادە"، هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.