کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا

21:26 - 6 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ماڵاواییان لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ دوو ئەندامی لاو و خوێنگەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی نێی مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا.

لەو ڕووداوەدا هیوا نیک‌پەی کوڕی حەسەن و باست پەروازە کوڕی عارف خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان بۆ هەمیشە ماڵاوایان لە ژیان کرد.

کاک هیوا و باسید دوو لاوی خوێنگەرم و نیتشمانپەروەر بوون کە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست دا.

ئەم دوو لاوە تێکۆشەرە لە ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دیمۆکرات بوون و هیوا و باست لەو ڕۆڵە تیکۆشەرانە بوون کە بە هۆی تیکۆشانی بەرچاوی خۆیان چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر وزیندانی کران و تووشی ئازار و ئەشکەنجە بوون.

تەرمی ئەو دوو لاوە بەهەست و نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.