کوردستان میدیا

چوارشەممه 23ی خەزەڵوەر 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری یەکیەتیی ژنان و خاتوو نەسرین قاسملوو

11:38 - 7 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوسەری  شەهید دوکتور قاسملوویان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "کەژاڵ نەقشبەندی" بەرپرسی گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە لە دەرەوەی وڵات، سەردانی خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوسەری ڕێبەری شەهید دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو و ئەندامی ئیفتخاریی یەکیەتیی ژنانیان لە فەرانسە کرد.

لەو دیدارەدا سەرەتا لە لایەن کەژاڵ نەقشبەندییەوە باسێک لەسەر ئامانجی یەکیەتیی ژنان له دیدارکە و هاوخەباتی و پشتیوانیی بەردەوامی خاتوو نەسرین لە بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵات، بەتایبەت تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران  کرا.

هەر لەو دیدارە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی خاتوو نەسرین قاسملوو لەوحێکی ڕێزلێنان پێشکەش بە ناوبراو کرا.

 پاشان لە لایەن نەسرین قاسملووەوە، وێڕای دڵخۆشیدەربڕین  بۆ ئەو دیدارە، چەند وتەیەکی بە نیسبەت خەباتی ژنانی کورد و ڕۆڵی یەکیەتیی ژنان وەک ڕێکخراوێکی بەرپرسیار و شوێندانەر لە ڕاستای خزمەت بە ژنانی کورد پێشکەش کرد و بە ئاماژەدان بە داهاتووی پڕ لە کێشەی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان لەهەمبەر جێگیربوونی ماف و ئازادییە ڕەواکانی ژنان، هیوای  خواست کە ژنان، بەتایبەت ئەندامانی یەکیەتیی ژنان هەرچی زیاتر خۆیان بە چەکی زانست و خوێندەواری تەیار بکەن.

لەو دیدارەدا کۆمەڵێک پرسیاری تایبەت بە ژنانی کورد لە لایەن هەیئەتی بەشدار هاتنە ئاراوە که لە لایەن خاتوو نەسرینەوە وڵام درانەوە.