کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی ٧ هاووڵاتیی کورد لە روانسەر

19:11 - 1 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران، لە شاری روانسەر ٧ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە.


هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری روانسەر رژاونەتە ماڵی چەند هاووڵاتی و ٧ کەسیان بەناوەکانی:

هادی ئاقایی، کوڕی ئەسەدوڵڵا و تەمەن ٢٨ ساڵ ــ فواد ئەنگوشتان، کوڕی عەلی و تەمەن ٢٨ ساڵ ــ عادڵ مورادی، کوڕی ئەحمەد و تەمەن ٣١ ساڵ ــ بەخیتار نەزەری، کوڕی خودامراد ــ غەفار پەرموور، تەمەن ٢٧ ساڵ ــ فارس ئەحمەدی کوڕی، عەبدولڕەحمان و تەمەن ٤٥ ساڵ ــ رەمەزان موزەفەری، دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی دیزڵ ئابادی شاری کرماشان کردووە.

2816.jpg
له راسته‌وه: به‌ختیار نه‌زه‌ری، هادی ئاقایی و عادڵ مورادی


بەپێی ئەو سەرچاوەیه، هێزەکانی رێژیم ئەو ٧ هاووڵاتییە کوردەیان بە تاوانی پڕوپاگەندە و لایەنگری لە حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کردووە.
بەپێی ئاماری هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا لە کوردستانی ئێران زیاتر له ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە هۆکاری جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.