کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران

13:02 - 16 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە کامیاران، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دوای لێدان و بێ‌حورمەتی پێکردن و پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەر کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن کەمپەینی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی ئیسماعیل قوبادی خەڵکی گوندی شایەنی سەربە شاری کامیاران راگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوە هەواڵدەرییە رایگەیاندووە کە ئیسماعیل قوبادی دوای دەستبەسەرکرانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران بۆ شوێنێکی نادیار راگواێزاوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، چالاکێکی کرێکاری کوردی خەڵکی سنە بە ناوی زانیار دەباغیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤٥١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ناوەندە ئیتلاعاتی و نیزامییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر کراون.

ئاویەر. ت