کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکرانی ١٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە

16:00 - 29 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێران، ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە مەهاباد، دوای هێرش بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی چەندین هاووڵاتیی کورد کە لە شار چووبوونە دەرێ، بە شێوەی گرووپی، ١٢ کەسیان دەستبەسەر کرد.

ماڵپەڕی هێرانا شوناسی ئەو ١٢ هاووڵاتییە کوردەی مۆحسێن دەریانووش، شەهاب زەڕین، مەجید خاکدان، کامیل نەجاتی، رەزا موکری، رەزا سوڵتانی ئازەر، نادر رەسووڵی، مەنسوور حوسێن زادە، مەنسوور نادری، سەدیق کاکەمەمی، جەلیل بەدوی و ئەحمەد دێهناد راگەیاندووە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەو هاووڵاتیانەی شاری مەهاباد کە رۆژی هەینی بۆ سیاحەت چووبوونە دەرەوەی شار، دوای بەشداری کردن لە نوێژی هەینی یەکێک لە گوندەکانی نزیک شوێنی سیاحەتەکەیان، پاش گەڕانەوە بۆ شوێنەکەیان لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای هێرشیان کرایە سەر و دەستبەسەر کران.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەو ١٢ هاووڵاتییەیان بێ هیچ تاوانێکی روون دەستبەسەر کردووە و کاتێک بنەماڵەکانیان بەدوادا چوونیان کردوونە پێیان راگەیاندوونە : ئێمە دەمانهەوێ بزانین ئەو کەسانە چکارەن؟!.

ئەو راپۆرتە باس لەوە دەکات کە شەوی شەممە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی ئەو ١٢ هاووڵاتیە بۆ ئورمیە راگوێزراون.