کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات

15:54 - 25 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا:ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢١٦‌ی سەرەتایی پێشمەرگە ناودێرکراو بە دەورەی گوڵێ ئیبراهیمی لە لایەن فێرگەی سیاسی ـ نیزامی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٢٣‌ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر بەشدرانی دەورەکە چەندین بڕگەی جۆراوجۆری وەکوو: ڕێژە، شەڕی سەرنێزە و ئامادەیی جەستەیییان نمایش کرد و لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

جەهانگیری لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و ئەرکی پێشمەرگە لەم قۆناغە نوێیەی خەبات کرد و هەروەها ئاوڕێکی لە خەبات و بەرخۆدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕابردوودا کرد.

دواتر ڕاپۆرتی ئاموزشیی دەورە لە لایەن یەکێک لە مامۆستایانی فێرگەوە خوێندرایەوە و پاشان پەیامی دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە لە لایەن یەکێک لە بەشداربووانی دەورەکەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی دەورە لە بواری نەزم و دیسیپلین و وانەکانی بەشی سیاسی دابەش کرا.

هەر بە بۆنەی کۆتایی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە خەڵاتێک پێشکەش بە گوڵێ ئیبراهیمی کرا.
گوڵێ ئیبراهیمی نزیک بە ٣٠ ساڵە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ئێستاش شان‌بەشانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات سەرقاڵی تێکۆشان و خەباتە.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پارچە سروود، گۆرانی و شێعر پێشکەش کران.

12351.jpg

12353.jpg

12352.jpg

12354.jpg

12346.jpg

12341.jpg

12350.jpg

12347.jpg

12345.jpg

12340.jpg

12343.jpg

12355.jpg

12339.jpg

12337.jpg

12349.jpg

12344.jpg

12342.jpg

12338.jpg