کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی رۆژی دووهەمی فێستیڤاڵی\"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان\"

05:27 - 21 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان دووهەم رۆژی كارەكانی بە بەشداریی و كۆڕگێڕی ژمارەیەك لەپسپۆڕ و لێكۆڵەر و شاعیری كوردستانی رۆژهەڵات لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان درێژەی بەكارەكانی دا و لەو پێوەندییەدا لە دوو پانێلدا كۆڕگێڕان بابەتەكانی خۆیان پێشكەش كرد.
لەپانێلی یەكەمدا كە سەر لەبەیانی رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ كاتژمێر ١٠ دەستی پێكرد، كۆڕ گێڕان بریتین بوون لە:

ـ عبدولخالق یەعقووبی: كێشەی واقیع لەرۆمانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا

ـ شەریف فەلاح: پێگەی ئەدەبی كوردی لەكرماشان و ئیلام و قۆناغەكانی

ـ حەمە ساڵح سوزەنی : نوێترخوازی لەپانتایی ئەدەبی جیهانی و كوردیدا

ـ محەممەد رەحیمیان : رەوایەت واقیعی دووەمی مرۆڤ

ـ مەریەم بەلەدە: باسێك لەبارەی ئەدەبیاتی فولكلۆر

پانێلی دووهەم لە رۆژی دووهەمدا كاتژمێر ٤:٣٠، بە خوێندنەوە و پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوە لەلایەن ئەم بەڕێزانەی خوارەوە دەستی پێكرد.

ـ سەید حشمەتوڵڵا مووسەوی دلفانی: جورینی ئەڕا شناسین زوان شیرینە كو باوە تاهیر

ـ ئیرەج عیبادی: كورتە تێڕوانینێك لەسەر رووداوەكانی فۆرمالیستی شیعری مۆدێڕن بە شێوە یان مانا لابردن لە مۆدێرنیسم یان پۆست مۆدێرنیسمدا

ـ حەمەی كەریمی: نوێخوازی و دەركەوتەكانی لەشێعری نوێی كوردیدا

فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی مانگی بانەمەڕ لەهۆڵی كتێبخانەی زەیتوون لە پاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر بەمەبەستی ناساندنی ئەدەبیاتی كوردستانی رۆژهەڵات و ئاشنا بوون و زیاتر لێك نزیك كردنەوەی كولتوور و ئەدەبیاتی نووسەران و رۆشنبیرانی بەشە جیاكانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.