کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی کۆتایی فێستیڤاڵی\"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان\"

14:44 - 22 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان پێی نایە سێهەم رۆژی كارەكانی و لەو رۆژەدا کۆمەڵێک شێعر و چیرۆک پێشکەش کران.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢١ی بانەمەڕ فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان درێژەی بەكارەكانی دا و لەو پێوەندییەدا لە دوو پانێلدا بە خوێندنەوەی شێعر و چیرۆک گوڕ و تینێكی تایبەتی بە فێستیڤاڵەكە درا.

پانێلی یەكەم تەرخان كرابوو بۆ خوێندنەوەی شێعر لەلایەن شاعیرانی كوردستانی رۆژهەڵات كە بریتین بوون لە:


سیمین چایچی ـ رەحیم لوقمانی ـ شیرین دەوڵەت پوورـ عوسمان نووری ـ بەیان عەلی رەمایی ـ گوڵاڵە دروودیان ـ جەعفەر شێخولئیسلامیی ـ لەیلا وەزیری ـ سەعید حاتەمی ـ سروە لەحمی ـ سەحەر موعیزی ـ جەمیل مورادی ـ شلێر ئیمرە نژاد ـ عەزیز ناسری ـ سوبحی سەلیمی ـ عەبدولقادر نیازی ـ شلێر رەشیدی ـ عەلیڕەزا جەلیلیان ـ كەماڵ ئەمینی.

هەر لەو پێوەندییەدا لەپانێلی دووهەمیشدار كە دوانیوەڕۆی رێكەوتی ٢١ی بانەمەڕ دەستی پێكرد كۆمەڵێك چیرۆك پێشكەش كران كە بریتین بوون لە:

ـ حوسێن شێربەگی ( ئێمەش)

ـ زێنەب یووسفی (سنە لە شوقەی ٣٣دا)

ـ خەبات رەسوولی ( میرۆك)

ـ فاتمە عەبدوڵڵاهی (ناونی)

ـ عەزیز مەحموود پوور ( کەس نازانێ‌)

ـ ناسر فەتحی ( بەڕێز)

ـ نەسرین باباخانی (مشتی خۆشی)

ـ چنوور سەعیدی (شیوەنی دووری ئەو لۆرییە غەمگینانە)

ـ موحسێن مەلەكی ( هەلوژیای)
لەكۆتاییدا ٤٣ شاعیر و نووسەر و لێكۆڵەری كوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن یەكیەتی نووسەرانی كورد ـ مەڵبەندی گشتیییەوە خەڵاتیان پێ‌ بەخشرا و فێستیڤاڵەكە بە مارشی سروودی نەوتەوایەتی ئەی رەقیب كۆتایی پێهات.

فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ لەلایەن یەكیەتی نووسەرانی كورد ـ مەڵبەندی گشتی و بە هاوكاری لێژنەی نووسەرانی رۆژهەڵات و هەروەها چاوەدێری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەهۆڵی كتێبخانەی زەیتوون لەپاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد و رێكەوتی ٢١ی بانەمەڕ كۆتایی پێهات.