کوردستان میدیا

سێشەممه 1ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كردنەوەی پێشانگایەكی وێنە لەهەرێمی كوردستان لەلایەن هونەرمەندێكی \"روانسەر\"یەوە

22:23 - 16 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: وێنەگرێکی روانسەری كە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیشە، پێشانگایەكی وێنەی لەشاری كۆیە كردەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەختیار نەزەری وێنەگری كورد و خەڵكی شاری روانسەر پێشانگایەكی تایبەت بەوێنەی منداڵانی ئوستانی كرماشانی لەسەنتەری گەنجان لەشاری كۆیە كردەوە.
ئەو پێشانگایە لەرێكەوتی ١٦ی پووشپەڕەوە بەرووی بەشداراندا كراوەتەوە و بۆ ماوەی سێ‌رۆژ بەردەوام دەبێت.
ناوەڕۆكی وێنەكانی ئەو هونەرمەندە كوردە باس لەشێوازی ژیان و چۆنیەتی كاركردنی منداڵانی ئوستانی كرماشان لەكوردستانی ئێران دەكات.