کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران پەرە بە دیاردە كۆمەڵایەتییەكان لە كوردستان دەدات

17:35 - 17 خاکەلێوه 2712

ك/میدیا: رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كوردستان و بە تایبەتی لە شاری مەریوان پەرە بە دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی وەكوو، ئیعتیاد، ئیدز و لەش فرۆشی لە نێو لاوەكاندا دەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئیدز، بەكارهێنانی مادەی سڕكەر، لەش فرۆشی، سڕینەوەی كلتووری كورد، پارازیت خستنە سەر كاناڵە كوردییەكان لەو كارانەن كە رێژیمی ئێران بە دیاری بۆ خەڵكی شاری مەریوانی هێناوە.

دیاردەی لەش فرۆشی ژنانی نەخۆشئیدز لەو كارانەیە كە بەرۆكی خەڵكی شاری مەریوانی گرتووە و رێژیمیش لەباتی ئەوەی رێگا چارەیەك بۆ ئەم كێشانە بدۆزێتەوە، بۆ خۆی زیاتر پەرە بەو دیاردەیە دەدات.

كێشەیەكی دیكەی رێژیم كە بۆ خەڵكی درووست كردووە تواندنەوە و سڕینەوەی فەرهەنگی كوردە و بە جێگای سەقامگیر كردنی فكرییەتی یەك نەتەوە و یەك فەرهەنگە.

بەوتەی شایەتحالان زۆربەی هەرە زۆری كاناڵە ماهوارییەكان لەلایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پارازیتیان دەخرێتە سەر و هاووڵاتیان لەو باوەردان كە حكوومەت بۆیە ئەو كارە دەكات كە خەڵكی كورد لەگەڵ دونیای دەرەوەی خۆی پێوەندیی نەبێت.