کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیگمار گابریەل: دەبێ تاران ڕێز بۆ ویستی خەڵکەکەی دابنێت

01:12 - 12 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەهەمبەر دۆخی هەنووکەیی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی.

زیگمار گابریەل، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە فەرمی داوای لە ڕێژیمی تاران کرد کە ڕێز بۆ ویستی خەڵکی ڕاپەڕیو دابنێن.

ناوبراو وتوویەتی پێویست دەکات ڕێز بۆ مافی ناڕازییان دابنرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە کە خۆیان دوور بگرن لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێران.

لەلایەکی دیکەشەوە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە تویتێکدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران نووسیویەتی: تا ئەو کاتەی کە ترامپ سەرۆک بێت و منیش جێگر، ئامریکا هەڵەی شەرمهێنەرانەی دەوڵەتی پێشوو دووبارە ناکاتەوە، کە تەنیا چاویان لە ڕووداوەکان دەکرد و هیچ هەنگاوێکیان بۆ هەڵنەدەهێنایەوە؛ خۆڕاگری خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرەڕۆیی جێگەی ڕێزە و هیوا و ئیمان دەبەخشێ؛ ئێمە نابێ ئەوان بە تەنیا جێبهێڵین و بە دڵنیاییەوە ئەو کارەش ناکەین.