کوردستان میدیا

سێشەممه 23ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سامانەی نیما" بازرگانەکانی ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌‌ و زیندان كردووه‌

16:16 - 10 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: له‌ دوای‌ گەمارۆوە ئابوورییەکان و  ته‌حریمی‌ بانكه‌كانی‌ ئێران، ڕێژیم بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ پارەی هاورده ‌‌و هه‌نارده‌ی‌ بازەگانەکان، "سامانەی نیما"ی‌ دامه‌زراند‌ووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ‌ هه‌ر كه‌سێک كه‌ کاری هاورده ‌‌و هه‌نارده‌ ده‌كات ده‌بێ‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ "سامانەی نیما"وە کار به پارەکەی بکات.

ڕێژیم کە ئەو سیستمەی دامەزراندووە، زۆرێك له‌ بازرگانەکانی ناچار كردووە پارەکانی خۆیان له‌ ڕێگای‌ ده‌زگای‌ "نیما" جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن، به‌ڵام ڕێژیم ئێستا ده‌ستی‌ به‌سه‌ر زۆرێک له‌ پارەکانی بازرگاناندا گرتووه‌‌ و پێیان ناداته‌وه‌.

ڕێژیم ته‌نیا بە بازرگانانی ڕاگه‌یاندووه‌ کە ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ پارەتان لای‌ ئێمه‌یه‌، به‌ڵام پێیان ناداته‌وه‌.

بازرگانێکی کورد كه‌ بڕی‌ یەک میلیارد تمه‌نی له‌ "سامانه‌ی‌ نیما"دایه،‌ وتوویەتی:‌ "شتومه‌كی‌ خه‌ڵكمان كۆ كرده‌وه‌ ‌و چه‌كمان پێدان ‌و بۆ خێر هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتمان كرد. له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیشه‌وه‌ كڕیار پاره‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌زگای‌ نیما كرد كه‌ بتوانین له‌ ئێران وه‌ریبگرین ‌و خێره‌كه‌ی‌ هه‌ڵبگرین ‌و پارەکەی خه‌ڵكیش بده‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ندین مانگه‌ ڕێژیم ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گرتووه ‌‌و ده‌ڵێن جارێک‌ ناتوانین پارەکانیان پێ ‌بده‌ین‌. ئێستا ده‌یان كه‌س سکاڵای له‌و بازرگانە كردووه،‌ بەڵام ڕێژیم پارەکەی خواردووه".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان سه‌دان بازرگان پارەکانیان له ‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه‌ خوراوه ‌‌و به‌ هه‌زاران دۆسیە به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ ‌دادگاكانی‌ ڕێژیمدا كراوه‌ته‌وه ‌‌و به‌ ده‌یان كه‌س هه‌ڵاتوون یان خۆیان حه‌شار داوه‌.

"سامانەی نیما" له‌ ٣ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ ١٣٩٧ـەوە ده‌ستی‌ به‌كار كردووه‌ و به‌ هه‌زاران میلیاردی‌ بازرگانەکان له ‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه‌ خوراوه‌‌ و خه‌ڵكێكی‌ زۆر تووشی مایەپووچبوون بووە.