کوردستان میدیا

سێشەممه 1ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان بەردەوام بەرز ڕادەگیرێت

15:26 - 4 بهمن 1396

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، درێژە بە کار و چالاکیی تەبلیغیی دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری مەریوان لە گوندی نێـی دێموکراتپەروەر ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان لە خەڵک کردووە.

هەروەها لە شاری سنە، لە گوندی تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردۆتەوە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە گوندی قزڵجە تەقەی خۆشیان کردووە.