کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی كۆماری كوردستان له‌ وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه‌ چوو

16:19 - 5 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ٢ی ڕێبەندان یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی هه‌ینی، ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، له ئۆسلۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ‌ به‌ بۆنه‌ی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان ڕێوڕەسمێكی به‌شكۆ به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات له‌ وڵاتی نۆروێژ به رێوه‌ چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنه‌وی سرودی نه‌ته‌وەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان ‌ ده‌ستی پێكرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین حیزب و ڕێكخراو پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو کە بریتین لە:

ـ پارتی دێموكراتی كوردستان
ـ یه‌كیەتیی نیشتمانیی كوردستان
ـ كومه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ـ كومه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران
ـ حیزبی شیوعی كوردستان
ـ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموكراتیكی كورد/ باكوور
ـ بزوتنه‌وه‌ی دێموكراتیكی یارسان
ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان
ـبزوتنەوەی گۆڕان لقی نۆروێژ
ـ كۆمیته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانیه‌كان
ـ پارتی ئازادی كوردستان
ـ په‌یامی هاوبه‌شی یه‌كیەتییه‌‌كانی لاوان، ژنان، و كۆمیته‌ی كولتوری گشتی
ـ په‌یامی كۆمیته‌ی هاوكاریی حیزبه‌ كوردستانیه‌كان‌
ـ حیزبی لیبڕاڵی نۆروێژ Venstre V
ـ حیزبی سه‌وزه‌كانی نۆروێژ Miljøpartiet de grønne MDG
هەروەها لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەند سرودی شۆرشگێڕانە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.