کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ یادی شەهیدانی میکۆنۆس لە وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێت

17:47 - 15 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: سمینارێک بۆ یادی شەهیدانی میکۆنۆس، کە لە لایەن دیپلۆماتە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران تێرۆر کران؛ لە وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێت.

هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژی شەممە ٢٣ سێپتامبری ٢٠١٧ کاتژمیر ١٢ی دوانیوەڕۆ تا ٤ی سەر لە ئێوارە سمینارێک بۆ یادی شەهیدی ڕێبەر کاک د. سەعید، کاک فەتاح عەبدولی و کاک هومایون ئەردەڵان، لە شاری ئیسکیلستوونا بە بەشداری هاوڕێیان کاک د. حوسەین خەلیقی، کاک سەید ئەحمەد حوسێنی و کاک موحەممەد عەلی عەنایەتی بەڕێوە دەچێت، تکایە ئاگاداربن.

کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوێد