کوردستان میدیا

یەکشەممە 28ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌ركه‌وتنی‌ منداڵانی‌ كورد‌ له‌ "جه‌شنواره‌ی‌ خاره‌زمیـ‌"دا

11:39 - 4 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: له‌ پێنجه‌مین "جه‌شنواره‌ی‌ خاره‌زمی‌" كه‌ له‌ شاری‌ ئێسفه‌هاندا ‌و به‌ به‌شداریی‌ ٣٥٢ كه‌س له‌ تازه‌لاوانی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ چوو، چه‌ندین كچ ‌و كوڕی‌ سه‌قزی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له‌ نێوان ٦٢ هه‌زار قوتابی‌ له‌ ئێراندا، ٣٥٢ قوتابی‌ بۆ ئه‌و جه‌شنواره‌یە هه‌ڵبژێردران کە لەم نێوانەدا قوتابییانی شاری سەقز لە ئاستی ئێراندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

براوەکان بەم چەشنەیە:

- یه‌كه‌می‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ له ‌لایه‌ن "ئاریسا كه‌ریمی" ‌‌و "هه‌ستی‌ كه‌ریم قاسمی‌ پوور" به‌ هاوبه‌شی‌.

ـ  دووهه‌می‌ زمان ‌و ئه‌ده‌بیاتی‌ فارسی‌ له ‌لایه‌ن "سارینا ته‌وحیدی".‌

ـ دووهه‌می‌ ئازمایشگا، "هانا مه‌جیدی"‌‌ و "دیانا غه‌فووری‌" به‌ هاوبه‌شی‌.

ـ سێهه‌می‌ بازاڕچه‌ی‌ "كار و فه‌نئاوه‌ری‌"، له ‌لایه‌ن "سۆران خوسره‌وی" ‌‌و "ئومید نه‌زه‌ری‌" به‌ هاوبه‌شی‌.

ئه‌م جه‌شنواره‌یە له‌ شاری‌ ئیسفه‌هان، ڕێكه‌وتی‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ ده‌ستی‌ پێ‌كرد ‌و ٢ی‌ خه‌رمانان كۆتایی‌ پێهات.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌و جه‌شنوارانه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆریان خستووەته‌ نێوان غه‌یره‌ كورده‌كان ‌و كورده‌كان، به‌ جۆرێک كه‌ خزمەتگوزاریی هاتوچۆ ‌و حه‌سانه‌وه‌ی‌ كورده‌كان زۆر جیاوازیی له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی‌ دیكه‌دا‌ هه‌بووه‌.

ڕۆژی‌ یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، ئه‌و قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌‌ و پێشوازییه‌كی‌ زۆر گه‌رمیان له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌‌ و كه‌سوكار ‌و خه‌ڵكی‌ سه‌قزه‌وه‌ لێ‌ كرا. به‌ڵام سه‌ید "ڕه‌حمان سه‌یدی" به‌رپرسی‌ ئیداره‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌ و بارهێنانی‌ سه‌قز له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ دیكه‌ی‌ ئیداره‌كه‌‌ ته‌نانه‌ت حازر نه‌بوو‌ن نه‌ به ‌ناوی خۆیانەوه‌‌ و نه‌ به ‌ناوی‌ ئیداره‌كه‌یانه‌وه‌، چه‌پكێ‌ گوڵ‌ بۆ پێشوازیی‌ ئه‌و قوتابییانه‌ ببە‌ن‌‌.

 سەرەڕای ئەوە، ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم گیری‌ به‌ حیجابی‌ قوتابییه‌كی‌ یه‌كه‌م‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌‌ و چه‌ند كه‌سی‌ دیكه‌ داوه‌‌ و وتوویه‌تی كه‌ ئه‌و جۆره‌ حیجابانه‌ خراپه ‌‌و بۆ وێنه‌گرتن نابێت‌.