کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران چەکی قورسیان لە کوردستاندا جێگیر کرد

15:49 - 4 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە شێوەیەکی فراوان چەکی قورس و نیوەقورسی ڕەوانەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم چەکی قورس و نیوەقورسی لە جۆرەکانی تۆپ و تانک و خومپارە لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و شنۆ جێگیر کردووە.

هاووڵاتیانی کوردستان پێیان وایە ئەم کارانەی ڕێژیم بۆ دروستکردنی فەزایەکی ئەمنییەتییە لە کوردستاندا.

هەروەها بەپێی دواین زانیارییەکان، ڕێژیم چەندین گوردان لە هێزە داپڵۆسێنەرەکانی خۆی لە پارێزگاکانی زەنجان و هەمەدان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای تێرۆریستی پاسداران، هێزێکی پۆشتەی بە چەکی قورس و نیوەقورس لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە : سپای تێرۆریستی پاسداران ١٠ مووشەکی نێوەندبڕی لە ناوچەی کێلەشین جێگیر کردووە.