کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سینەماكارێكی كورد خەڵاتی فێستیڤاڵی\"لایدن\"ی پێشكەش بە تەها كەریمی كرد

15:13 - 27 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی كورتی سنووری شكاو لەدەرهێنانی سینەماكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات توانی خەڵاتی فێستیڤاڵی لایدن‌ی هولەند بەدەست بێنێت و ئەو خەڵاتەی پێشكەش بە تەها كەریمی دەرهێنەری كوردی كۆچكردوو كرد.


بەپێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندنی فێستیڤاڵی لایدن، سنووری شكاو لەدەرهێنانی كەیوان كەریمی لەپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئەزموونیەكانی لایدن لە هولەند چووە سەر پەرەدەی سینەماكان.
كەیوان كەریمی دەرهێنەری كورد دوای ئەوەی كە خەڵاتی تایبەت بەو فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا، خەڵاتەکەی پێشكەش بە تەها كەریمی سینەماكاری كورد كە ماوەیەك لەمەوبەر گیانی لەدەست دا، كرد.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئەزموونیەكانی لایدن بە بەشداری ١٤٢ فیلم لە ٥١ وڵاتی جیهانەوە، لەوڵاتی هولەند بەڕێوە چوو.
فیلمی سنووری شكاو پێشتریش چەندین خەڵاتی لەفێستیڤاڵەكانی تولفا لەئیتالیا، ماگما لە نیوزلەند و واگن لە مەكزیك بەدەست هێناوە.