کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمیناریکی سیاسی تەشکیلاتی لە وڵاتی سوئێد بە ڕێوەچوو

22:47 - 4 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد سێمیناریکی سیاسی تەشکیلاتی بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد، سمیناریکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری شارەکان لە شاری ڤیسترۆس پێک هێنا.

سەرەتا عەزیز موراد پەرەست خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاند.

پاشان بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد، کاکەبرا ئەلیاسی باسێکی سیاسی تەشکیلاتی بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کار و ئەرکە حیزبیەکان لە وڵاتی سوئێد و چونیەتی هەماهەنگ کردنی کۆمیتەی شارەکان بۆ هەموو ئەگەرەکان خستە بەرباس و بە پێویست زانرا کە ئالییەتیکی نۆێ بۆ باشتر و خێراترکردنی ئەرکەکان لە وڵاتی سوئید پێکەوە بدۆزینەوە تاکوو کارەکانی حیزبی بەپێی بەرنامە بچنە پێش.

لە درێژەی ئەو سێمینارەدا هەر یەک لە هاوڕێیان سەلاح ئارامش، چیا عەلیار و ساڵح پاڵانی لە سەر باشتر بەڕێوەبردنی کار و ئەرکە حیزبیەکان لە حەوزەی تەشکیلاتی وڵاتی سوئێد بە وردی قسەیان کرد و هەر یەکە لە بەشی پێوەندیدار بە بەشەکانی، تەشکیلات، پیوەندی و ماڵیی ڕێنوینی پێویستیان بە ئەندامانی بەشدار دا.

لە بەشی دووهەمی ئەو سێمینارەدا زۆربەی هەرە زۆری کۆمیتەی شارەکان نەزەر و بۆچوونی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو باسانە کە کۆمیتەی گشتی خستیە بەردەست کۆمیتەی شارەکان بە وردی و هەمەلایەنە خست بەرباس ونەزەر و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ هەر چیی باشتر بەڕێوەبردنی کار و ئەرکی حیزبی خستەبەر باس و کۆمەڵیک پرسیاریان لە ئەو پیوەندییەدا ئاراستەی کۆمیتەی گشتی وڵات کرد.

لە ئاخرین بڕگەی ئەو سێمینارەدا بەرپرسی کۆمیتەی گشتی و هاوڕێیانی دیکەی کۆمیتە، وێڕای دەست خۆشی لە بەشداریی چالاکانەی کۆمیتەی شارەکان لەو سێمینارە سیاسی تەشکیلاتیە، بە وردی وڵامی پرسیار و تێبینی ئەندامانی بەشدار درایەوە و لە سەر بەردەوامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە پێداگری کرایەوە.