کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەشدارییان لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا کرد

16:26 - 18 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، بەشدارییان لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا کرد.

شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە سەرپەرەستی چیا عەلیار بەشدارییان لە ٣٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە لایەن چیا عەلیارـەوە خوێندرایەوە.

عەلیار لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە ٣٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە، ئاماژەیەکی کورتیشی دا بە خەباتی هەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات. ناوبراو گوتی؛ وێڕای بەردەوامیی زەبروزەنگ و داگیرکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دژی نەتەوەی کورد، خەبات بۆ سەندنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان لەو بەشەدا بەردەوامە و بە یەکیەتیی و یەکبوونی زیاتر و پشتیوانیی بەشەکانی دیکەی کوردستان لە خەباتی ڕۆژهەڵات، دەکرێ ئەو خەباتە شوێندانەرتر و کاراتر بکرێت و هەوڵەکان بۆ وەدیهێنانی ئاواتی گەلەکەمان خێراتر بچێتە پێش.