کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو + وێنە

14:22 - 18 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: شەوە شێعرێک بە بەشداریی شاعیرانی کورد و ژمارەیەکی زۆر لە ئەدەبدۆستان لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەوە شێعرێک لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی \'\'رووناک\'\' و دامەزراوەی فەرهەنگی و هەنەریی \'\'ئیلاهەی نوور\'\'، رێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە کۆمەڵەی فەرهەنگی هونەریی پیرانشار بەڕێوەچوو.

7603.jpg


بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو شەوە شێعرەدا ٣١ شاعیر شێعریان خوێندنەوە و هەروەها چەندین گۆرانی و مۆسیقای رەسەنی کوردیش پێشکەش کرا.
زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە هەنەردۆستان و ئەدەبدۆستان لەو کۆڕە شێعرییەدا بەشدارییان کرد و پاش ٤ کاتژمێر، کاتژمێر ١٢ی شەو کۆتایی پێهات.