کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی\"دوایین زستان\" لەوڵاتی ئەرمەنێستان نمایش كرا

22:56 - 17 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی دوایین زستان لەدەرهێنانی سالم سەڵەواتی، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زێڕین نمایش كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فێستیڤاڵی فیلمی زێڕینی ئەرمەنستان بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لەرێكەوتی 15‌ی پووشپەڕەوە دەستی پێكردووە و بۆماوەی یەك حەفتە بەردەوام دەبێت.

فیلمی دوایین زستان ماوەكەی ٧٥ خولەكە و بەسیستمی ئێچ دی لەلایەن كۆمپانیای ستاك فیلمەوە تۆمار كراوە.

ئەم فیلمە بەسەرهات و لێك دابڕانی ژن و پیاوێك بە ناوی كوێخا و باجی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە وەك تەنیا رزگاربوانی گوندێكی دوورەدەست كە بە ‌هۆی زۆربوونی ئاو وردە وردە كەوتووەتە ژێر ئاوەوە و دیار نەماوە.

سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠فیلمی كورت ‌و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە و هەروەها ١١فیلمی كورت ‌و دوو فیلمی درێژی بەرهەم هێناوە و خاوەنی دەیان خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی كاری سینەما دایە.