کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دەرهێنەرێکى كورد له یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییدا، دوو خەڵاتى به دەست هێنا

22:46 - 20 خاکەلێوه 2714

كوردستان میديا: فیلمی \'\'ماسی و پشیلە\'\' لە دەرهێنانی شەهرام موكرى دەرهێنەرى كوردى خەڵكى كرماشان، يەكەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی سینەماى ئێرانی له ساڵى ٩٣دا مسۆگەر کرد.
بەپێى راپۆرتى هەواڵدەرییە نێوخۆيى‌یەكان، فیلمی سينمایى \'\'ماسی و پشیله\'\' له دەرهێنانی شەهرام موكرى، لە فێستێڤاڵى فرایبۆرگی وڵاتی سويس دوو خەڵاتی بە دەست هێنا.

8226.jpg
شەهرام موكرى دەرهێنەرى كوردى خەڵكى كرماشان


فیلمى \'\'ماسی و پشیله\'\' له فیستێڤاڵی فرایبۆرگ، خەڵاتی باشترين فیلم له روانگەی رەخنەگەران و باشترين فیلمى داوەرانی لاوی به دەست هێناوه و ژمارەى خەڵاته نێودەوڵەتییەکانی گەیشتە ٧ خەڵات.
شەهرام موكرى خەڵکی کرماشان، فیلمنامه نووس، ئامادەكار و دەرهێنەرى كورد لە سینەماکانى ئێران دایه.