کوردستان میدیا

چوارشەممه 2ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"سنووری شكاو\" لەفێستیڤاڵی جیهانی لەوڵاتی هولەند نمایش دەكرێت

16:18 - 7 خرداد 1392

كوردستان میدیا: كورتە فیلمی سنووری شكاو لەدەرهێنانی كەیوان كەریمی، لەپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی لایدێن لە وڵاتی هولەند نمایش دەكرێت.

ئەو كورتە فیلمە دیكۆمێنتییە لەبەشی پێشبڕكێی سەرەكیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی لایدێن نمایش دەكرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەندامانی لێژنەی داوەران و هەروەها خەڵاتی بینەرانی ئەم فێستیڤاڵە لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دەبێ‌ركابەری بكات.

لەو فێستیڤاڵەدا زیاتر لە ١٤٠ فیلم لە ٥٠ وڵاتی جیهان بەشدارن و فێستێڤاڵەكە رێكەوتی ١١ و ١٢جۆزەردان بەڕێوە دەچێت.

سنووری شكاو هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵ لە ئاستی ئێران و جیهاندا نمایش كراوە.
ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی فیلۆفێستیش لە وڵاتی ئیسلۆوانی نمایش كرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی داوەرییەوە خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری پێ بەخشرا.